3/3/2020 12:38 PM

نیشانەکانی خۆشەویستی پیاو بەرامبەر بە ژن

بێگومان ژن و پیاو لەدەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن. هەریەکەشیان بە شێوەیەکی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەرەکەیان دەرئەخەن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەن خاڵ ئاشنا ئەبین کە نیشان ئەدات پیاوەکە هاوسەرەکەی خۆش ئەوێت.

-گوێت لێئەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان ئەدات.
-لەسەر بەڵێنەکانی سوورە و بەلایەوە گرنگە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.
-بەردەوام هەوڵ ئەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.
-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیان نییە.
-لەهەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕای تۆ وەرئەگرێت.
-حەز ئەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆ بێت و لێت جیا نەبێتەوە.
-هەندێک جار خۆی خواردن دروست ئەکات و کارەکانی ماڵەوە ئەنجام ئەدات.
-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆری هەیە بۆ ئەوەی دڵت خۆش بکات.
-تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.
-ئامادەیە کە لەبەر تۆ کارەکانی دیکەی دوابخات.
-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە ئەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت ئەکات، تەنانەت ئەگەر سەیر و سەمەرەش بن.
-لە هەموو کاتەکاندا ئەتپارێزێت و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا ئەکات.
-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و ئەگەر کێشەیەکی هەبێت لای تۆ باسی ئەکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved