3/3/2020 02:01 PM

قەیرانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 11 لەهیند؛ پێویستی ئەپڵ بە چین درێژەی هەیە

ئەپڵ زۆرینەی بەرهەمەکانی لەچین بەرهەم ئەهێنێت، بەڵام لەم چەند ساڵەی رابردوودا بەمەبەستی کەمکردنەوەی پێویستییەکانی بەم وڵاتە، کارگەکانی خۆی لەوڵاتانی دیکە بۆ نموونه "ڤیتنام" دامەزراندووە. راپۆرتێکی نوێ دەریخستووە کە بەرهەمهێنانی ئایفۆن 11 لەهیند تووشی شکست بووە و دووبارە پێویستی بە چین هەیە.
بەپێی راپۆرتەکان، هەندێک لەبەرپرسانی ئەپڵ بەتەما بوون هێڵی بەرهەمهێنانی یەکێک لەبەرهەمەکانی ئەپڵ بگوازنەوە بۆ "ڤیتنام"، بەڵام بەرپرسانی باڵای ئەم کۆمپانیایە رێگەیان بەم کارە نەداوە. هۆکاری سەرەکی هاوڕا نەبوون لەگەڵ ئەم بڕیارە بریتییە لەکێشە و گرفتی یەکجار زۆری گواستنەوەی کارگەکان بۆ وڵاتێکی دیکە و دڵنیا نەبوون لەتوانایی هاوکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتە.
لەم رووەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە کە دانیشتووی شاری "کۆپرتینۆ"ـیە بەتەما بووە ئایفۆن 11 لەهیند بەرهەم بهێنێت. ئەم بڕیارە گۆڕانێکی گەورەیە لە پلانەکانی ئەپڵدا، چونکە بۆ یەکەم جارە بڕیاری داوە ئاڵاهەڵگرەکەی خۆی لەدەرەوەی چین بەرهەم بهێنێت.
بەپێی راپۆرتەکان، نەبوونی کرێکاری شارەزا و هەروەها ژێرخانێکی پیشەسازی ئەوتۆ لەهیند، ئەپڵ لەم بڕیارە پاشگەز بۆتەوە و لەچین ئەمێنێتەوە. بەڵام سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین بەرهەمهێنانی ئایفۆن 11ـی تووشی ئاڵۆزی کردووە. جگە لە ئەپڵ، کۆمپانیا هاوکارەکانیشی تووشی زیانی گەورە هاتوون بە بۆنەی کۆرۆناوە، بۆ نموونه کۆمپانیای "فۆکسکان" و ئەو کۆمپانیانەی کۆریای باشوور کە "ماژۆل"ـی کامێراکانی ئایفۆنیان دروست ئەکرد.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved