3/3/2020 04:14 PM

بەشێکی تری فیلمی جیمس بۆند نمایشدەکرێت

کۆمپانیای فیلمەکانی جیمس بۆند، نوێترین پۆستەری زنجیرەیەکی تری فیلمی (No Time To Die)ی بڵاکردەوەو بڕیارە ئەم فیلمە لەداهاتوویەکی نزیکدا بچێتە سەر شاشەکانی سینەمای جیهان.
هەروەک زنجیرەکانی تری فیلمەکە لەم زنجیرە نوێیەشدا (دانیال کریک) ئەستێرەی سینەمای جیهان و (رامی مالک) رۆڵی سەرەکی دەبینن.
هەروەها بۆ ئەم زنجیرە نوێیەی فیلمەکە گۆرانییەکی بیل ئیلیش هەڵبژێردراوە، کە پێشتر گۆرانییەکە لەماوەیەکی بڵاوکردنەوەی لە یۆتیوب (16) ملیۆن بینەری هەبووە.
فیلمی (No Time To Die) کرای جوجی فۆکۆناجا کاری دەرهێنانی بۆ کردووەو جگە لە (دانیال کریک) و (رامی مالک) چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved