وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان راده‌گرن. ئازاد دارتاش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی خۆپارێزی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 بڕیاریانداوه سه‌رجه‌م چالاكییه رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كانیان رابگرن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ت بۆ راگرتنی چالاكییه‌كان تاوه‌كو 24ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بێت، له‌هه‌موو شاره‌كان و له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چالاكیهكانییان ده‌وه‌ستێت. به‌پێی ئامار‌و داتا جیهانییه‌كان، ژماره‌ی توشبوان له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 90 هه‌زارو 936 كه‌س، سێ هه‌زارو 118 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه تۆماركراوه، له به‌رامبه‌ریشدا 48 هه‌زارو 128 كه‌س ڤایرۆسهكیان په‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure