3/3/2020 11:55 PM

تەندروستی هەرێم: تەندروستی توشبووەكان جێگیرە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی لەبارەی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو پشكنین بۆ 39 هاووڵاتی ئەنجامدراوە و هەموو ئەنجامەكان نێگەتیڤ بوون.

راشیگەیاندووە: ئەو 5 هاووڵاتییەی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

دەقی بەیاننامەكە...

لە درێژەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 وە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو پشكنین بۆ 39 هاووڵاتی گومانلێكراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی كوردستان و گشت دەرەنجامەكان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19  نین.

دوای ڕاگەیاندنی 5 هاووڵاتی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێستادا باری تەندروستیان زۆر باشە و جێگێرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشكین و لە كاتی پێویستییان بە چارەسەری پزیشكی ئەوا كاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە هەروەها لە ڕێگەی تیمەكانی چاودێری تەندروستی توانرا پشكنین بۆ ئەو كەسانەش بكرێت كە هاوەڵی ئەو كەسانەیان كردووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێن.

دوای زیاد بوونی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتی ئێران و تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تر لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئەوا تیمەكانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆییەكانیش دەست بەكاربوون بۆ پشكنینی ئەو هاووڵاتیانەی كە سەردانی شارەكانی هەرێم دەكەن بۆ دۆزینەوەی گومانلیكراوان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی كە لە كەرەنتینەكانن ژمارەیان دوو هەزار و 564 هاووڵاتین كە دابەشكراون بەسەر شارەكانی هەولێر1174 سلێمانی 535 دهۆك 449 هەڵەبجە 82 گەرمیان 208 ڕاپەڕین 104 كۆیە 12 و تیمە تەندروستییەكان چاودێریان دەكەن بۆ چارەسەری پێویست لە كاتی روودانی بارێكی لەناكاو.

 وەزارەتی تەندروستی 
حكومەتی هەرێمی كوردستان


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved