گه‌وره زانای ڤایرۆسی نه‌خۆشخانه‌ی شاریتی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، هه‌وڵدان بۆ به‌دراما ناساندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له قازانجی ماددی هه‌ندێك له كۆمپانیاكانه. گه‌وره زانای زانسته ڤایرۆسیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ناوبانگی شاریتی له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمَانیا (كریستیان دروستن) به ڕۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانی وتووه: هه‌وڵێكی زۆر له‌ئارادایه تا ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك فۆڕمێكی درامی بخه‌نه به‌رچاو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كۆمپانیا هه‌یه له‌هه‌وڵدایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌ستكه‌وتی ماددی خۆی زیادكات. ده‌شڵێت، نه‌زانراوه ڕێژه‌ی خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیرۆسه چه‌نده، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خۆشیه نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت نیه. ستیڤان هوفمیستری سه‌رۆكی ڕایه‌ڵه‌ی نیشتمانی بیمه‌ی ته‌ندروستی به‌هه‌مان ڕۆژنامه‌ی وتووه: ناكرێت هه‌ركه‌سێك سه‌رمای بوو بڕوات بۆ لای دكتۆر‌و داوای فه‌حسی نۆڕینگه بكات. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا پیترا گاسمایه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی شاریتی به‌رلین ڕایگه‌یاند: ده‌توانرێت به ده‌ستگرتن به ده‌مه‌وه له‌كاتی پژمین و ششتنی ده‌ست به ڕێكی و دوور ڕاوه‌ستان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رو دروستكردنی ماوه له‌نێوان كه‌سه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی تر‌و ته‌وقه نه‌كردن ئه‌مانه هه‌موو ڕێگرده‌بن له بڵاوبونه‌وه‌و توشبوون به‌و ڤایرۆسه، به‌هه‌مانشێوه په‌یمانگای ڕوبه‌رت كوخ پێیوایه ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ڕیزی نه‌خۆشیه سوكه‌كاندا پۆلین كراوه‌و پێشی وابوو ده‌كرێ به‌رده‌وام چاودێری بكرێت و ڕۆژانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ینس سبان وه‌زیری ته‌ندروستی فیدراڵی به هاوڕێیه‌تی لوسه‌ر ویلر سه‌رۆكی په‌یمانگای ڕوبه‌رت كوخ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا نیگه‌رانی خۆی ڕاگه‌یاندو وتیشی، ڤایرۆسی كۆرۆنا سیستمی ته‌ندروستی خستوینه‌ته ژێر پرسیاره‌وه‌و سه‌رۆكی په‌یمانگای ڕوبه‌رت كوخیش ڕایگه‌یاند، 150 كه‌س له 10 هه‌ڕێمی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن، پێشیوابوو ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیه‌كی ئه‌وتۆ نیه. هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و له‌گه‌ڵ داخستنی سنوره‌كانی ئه‌وروپادا نیه‌و به‌دوریشی ده‌زانێت، زۆر ڕاشكاوانه‌ش وتی تائێستا شتێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه نازانین و هیچ كوتانێكیشمان نیه‌و وه‌ك پێویست شوێنمان بۆ حاڵه‌تی كتوپر له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا نیه. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure