4/3/2020 12:26 PM

کلاسیکۆ و دەرکەوتنی قەیرانەکانی میسی!

ڕۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی سەرنجی خستۆتە سەر ئاستی لیۆنەل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا و ئەوەی خستۆتە روو کە ماوەی سێ مانگە لەدەرەوەی یاریگای "نیۆ کامپ" هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە.
لەدوای ڕەخنەی میدیاکان لەئاستی لیۆنەل میسی لەکلاسیکۆی گەڕانەوە، ڕۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یاریزانه نایابەکەی وڵاتی ئەرجەنتین ماوەی سێ مانگە بەتایبەت لە ڕووبەڕوبونەوەی (1/12/2019)ـوە بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە "واند امیترۆپۆلیتانۆ"ـوە هیچ گۆڵێکی لەدەرەوەی یاریگای یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمار نەکردووە.
لەسەر ئاستی گۆڵ بەگشتی، میسی لەم وەرزەدا 18 گۆڵی لە خولی ناوخۆی ئیسپانیا تۆمارکردووە کە تەنها سیانیان لەدەرەوەی نیۆ کامپ تۆمارکراون.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، میسی لە جامی سوپەری ئیسپانیا گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام ئەم جامە لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدراوە و یاریگا بە بێ لایەن دێته ئەژمار، نەک دەرەوەی یاریگای بەرشەلۆنە.
کۆی گشتی گۆڵەکانی میسی لەم وەرزەدا 23 گۆڵە و تەنها چوار گۆڵیان لەدەرەوەی یاریگای یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەکانی ئیبار و لیڤانتی و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا و سلاڤیا پراگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمار کراون.
مانگی ڕابردوو بۆ یاریزانەکەی بەرشەلۆنە لەڕووی داتا و ژمارەوە سەرکوتوو نەبووە و تەنها لەڕووبەڕوبونەوەی یانەی ئیبار بە "سوپەر هاتریک" ئاهەنگی گۆڵکردنی گێڕاوە، بەڵام بەرامبەر یانەکانی ڤالێنسیا، لیڤانتی، ڕیاڵ بیتیس، خیتافی، ڕیاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا و ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەکان و ئەتلەتیک بلباو لە جامی پاشای ئیسپانیا نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات، ئەوەش درێژترین دابڕانە لە گۆڵ لە تەمەنی یاریزانەکەدا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved