4/3/2020 01:36 PM

چەند روبار و دەریاچەی مەترسیداری جیهان+وێنە

مەلەوانی لەناو روبار و دەریاچەکاندا لەوانایە زۆر چێژبەخش بێت، بەڵام هەرگیز نابێ ئەمنیەتی ئێوە قوربانی خوشگوزەرانی بێت. دەریا و روبار و دەریاچەکان بەگشتی یەکێک لەو شوێنانەن کە گەشتیاران لەهەر وڵاتێک روویان تێئەکەن، هەر بۆیە پێویستە بەر لەوەی گەشتی هەر وڵاتێک بکەیت زانیارییەکی باش سەبارەت بە ئاوەکانی ئەو وڵاتە دەستەبەر بکەیت. لەدرێژەدا لەگەڵ چەندین روبار و دەریاچەی مەترسیداری جیهان ئاشنا ئەبین.

ریۆ تینتۆ-ئیسپانیا


روباری "ریۆ تینتۆ/ Rio Tinto" ئەگەرچی زۆر بچووکە بەڵام زۆر مەترسیدارە و هەر لەیەکەم چاوپێکەوتندا ئەزانن کە بارودۆخی ئەم روبارە زۆر باش نییە. ئەم رووبارە بەهۆی چالاکی کانگاکانەوە ژەهراوی بووە و رێژەی ئاسیدەکەی زۆر بەرزە و زیانێکی زۆر بە جەستە ئەگەیەنێت.

روباری سترید-بەریتانیا


روباری "سترید/ The Strid" کە لەوانەیە بە ناوی (Wharfe)ـوە بیناسن، دیمەنێکی جوانی هەیە و دەوروبەرەکەی بە گژوگیا داپۆشراوە. ئەگەرچی ئەم روبارە دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و جوانی  هەیە بەڵام زۆر مەترسیدارە. خێرایی ئاوی روبارەکە یەکجار زۆرە و هەر کەس مەلەی تێدا بکات 100٪ ئەمرێت!

دەریاچەی کاراشای-روسیا


دەریاچەی "کاراشای/ Karachay" بەهۆی بوونی زبڵی ئەتۆمییەوە ژەهراوی بووە و زۆر مەترسیدارە. ئەم زبڵانەش پاشماوەی کارگەیەکی ئەتۆمی سەردەمی شەڕی ساردن. هەر کەس تەنها 1 کاتژمێر لە تەنیشت ئەم دەریاچەیە بوەستێت 100٪ ئەمرێت.

دەریاچەی کوڵاو-دۆمینیکا


دەریاچەی کوڵاو هەر وەکو لەناوەکەیەوە دەرئەکەوێت، ئاوەکەیەی گەرمە و پلەی گەرمییەکەی 92 سەنتیگرادە. ئەم گەرمییە پێستی جەستە مرۆڤ لەناو ئەبات. ئەم پلەی گەرمییە تایبەتە بە کەنارەکانی ئەم دەریاچەیە، کەوابوو لەناوەندی دەریاجەکەدا ئەم ژومارەیە زۆر زیاترە.

 

سەرچاوە: lovely-healthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved