4/3/2020 04:10 PM

مردن لەپێناو ئایدیاکاندا

لەدووتووێی 333 کتێبی مردن لەپێناو ئایدیاکاندا-ژیانی پڕ مەترسی فەیلەسوفان- چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.ئەم کتێبە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی (کتێبی نووسیار)و نووسینی کۆستیکا براداتان-ەو نەبەز سەمەد لەئینگلییزییەوە کردوویەتی بەکوردی و لەچاپخانەی (کارۆ) چاپکراوە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: سۆکراتێس هەرگیز دێڕێکی نەنووسیووە، بەڵام مەرگەکەی بوو بەشاکارێکی فەلسەفی و ناوی سۆکراتێس بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەهێڵێتەوە. یان پالاخ فێرخوازێکی چیکی لەکانوونی دووەمی 1969دا لەکاتی پرۆتێستکردنی داگیرکاری یەکێتی سۆڤییەت بۆ وڵاتەکەی گڕی لەخۆی بەردا، کاتێک پالاخ لەژیاندا بوو، هێندە جێی بایەخ و گرنگیپێدان نەبوو، بەڵام پاش مەرگە ئاگرینکەی، بۆ زۆر کەس پالاخ لەخوامرۆیەک کەمتر نەبوو، ئاخر ببوو بەبوونەوەری هێز، وزەو کاریگەریی، بۆیە پالاخ لەپشتی گۆڕەکەیەوە شێوە بەمێژووی چیکۆسلۆڤاکیا دەدات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved