4/3/2020 08:22 PM

نەخۆشخانەیەكی تر تایبەت كرا بە كۆرۆنا

نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ كە تایبەتە بە چارەسەری چاو، هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە نەخۆشخانەكەیان ئامادەكراوە بۆ نەخۆشی كۆرۆنا لەمەودوا بۆ چارەسەری چاو سەردانیان نەكەن تا ئەوكاتەی ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.  

نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاگادارییەكی بڵاوكردەوەو داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ چارەسەری چاو سەردانیان نەكەن و نەخۆشخانەكە ئامادەكراوە بۆ كۆرۆنا، دەڵێت: ئاگاداری ئەوانە دەكەین كە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ دەكەن بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی چاو، داوایان لێدەكەین سەردانی نەخۆشخانەكەمان نەكەن لەبەرئەوەی لە ئێستادا ئامادەكراوە بۆ نەخۆشی كۆرۆنا.

رونیشیكردوەتەوە: بەهیچ شێوەیەك نەخۆشی چاو نابینرێت و نەشتەرگەریشی تێدا ئەنجام نادرێت تا ئەوكاتەی ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved