ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 9 كه‌س. له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆته‌وه كه سێ توشبووی كۆرۆنا له ویلایه‌تی واشنتۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆی قوربانیانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشته 9 كه‌س. پێشتر شه‌ش كه‌سی دیكه له ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو. له ئێستادا نزیكه‌ی 100 كه‌س له ئه‌مریكا گیرۆده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure