4/3/2020 08:35 PM

چین تیمێكی پزیشكی رەوانەی عیراق دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردووەتەوە، تیمێكی پزیشكی چین بۆ هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری تەندروستی لە روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەنە عیراق.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردوەتەوە: بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری سیاسی و پەیوەندیە دوو لایەنیەكان عەبدولكەریم هاشم پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عیراق كردووەو تاووتوێی پەیوەندیيەكانی نێوان هەردوولاو ئەو كارمەندە چینیانەی كە لە چوارچێوەی كۆمپانیا نەوتیەكان لە عیراق كاردەكەن كرا.

روونیشكراوەتەوە: هەردوولا رێكەوتوون لەسەرئەوەی چین لەبواری تەندروستی هاوكاری زیاتری عیراق بكات و تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشی كۆرۆنا رەوانەی عیراق بكرێن.

وابڕیارە تیمێكی پزیشكی چین شارەزا لەبواری ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی عیراق بكرێن و هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری تەندروستی لەو لایەنەوە پێشكەش بكەن.


خاك - ئاژانسەكان  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved