4/3/2020 08:42 PM

له عیراق 5 ملیۆن دۆلار بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخاندەكرێت

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای كردووە، پێنج ملیۆن دۆلاریان بۆ كڕینی ئامێری پێشكەوتووی بواری تەندروستی بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانكردووە.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە: لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ئامێری پێشكەوتووی بواری تەندروستی و بەتایبەت بۆ دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناو چۆنیەتی چارەسەری تەرخانكردووە.

روونیشكردوەتەوە: بەو بڕە پارەیە بۆ تەواوی پارێزگاكانی عیراق خەرجدەكرێت و بەپێی ژمارەی دانیشتووان و بوونی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت. 


خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved