وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌زاران به‌ندكراو مۆڵه‌ت دراون بگه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاریان. غولام حوسین ئیسماعیلی وته‌بێژی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا 54 هه‌زار زیندانی مۆڵه‌ت دراون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاندووه، تائێستا 77 كه‌س له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2336 كه‌سی دیكه‌ش گیرۆده‌ی كۆرۆنا بوون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure