5/3/2020 12:32 PM

دژکردەوەی سەیروسەمەرەی خەڵکی ئوسترالیا لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

لەدوای بڵابوونەوەی هەواڵی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فرۆشگەکان لەهەموو جیهان خەریکن بەتاڵ ئەبن. نیگەرانی سەرەکی خەڵک داخرانی فرۆشگەکانه بەهۆی جێبەجێکردنی رێوشوێنە تەندروستییەکان. هەر بۆیە خەریکی پاشەکەوتکردنی کاڵاکانن لەماڵەوە، هەر لە کەرەسەی پزیشکییەوە بگرە هەتا خواردەمەنی و شتی لەم چەشنە.
هەڵبەت بڵابوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا نەگەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار، بەڵام هێرشی خەڵک بۆ سەر فرۆشگەکان بەردەوامه. لەم نێوەندەدا حەزی خەڵکی ئوسترالیا بۆ پاشەکەوتکردنی کلینێکسی توالێت هەندێک سەیروسەمەرەیە؛ بەتایبەت ئەوەی کە وڵاتی ئوسترالیا خۆی بەرهەمهێبەری ئەم کاڵایەیە و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانەکەی دانەناوە.
کەمبوونی کلینێکسی توالێت لەم وڵاتە تەنها یەک هۆکاری هەیە و ئەویش هێرشی خەڵکە بۆ سەر فرۆشگەکان و پاشکەوت کردنی لەناو ماڵەکان. ئەوەی جێی سەرنجه ئەوەیە کە خەڵکی ئوسترالیا بەباشی نازانن بۆچی ئەم کاڵایە پاشەکەوت ئەکەن!
پێدەچێ پاشەکەوتکردنی کلینێکسی توالێت لەلایەن ئوسترالیاییەکانەوە تەنها یەک هۆکاری بێ: لاسایی کردنەوەی کەسانی دیکە. ئەو کەسانەی لەگەڵ ماڵپەڕی 10Daily گفتوگۆیان کردووە گوتوویانە پاش ئەوەی بینیویانە کە خەڵک نیگەرانی کەمبوونی ئەم کاڵایە بوون ئەوانیش بڕیاریان داوە بیکڕن و لەماڵەوە پاشکەوتی بکەن. ئەم کارە بۆتە هۆی ئەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی کلینێکسی توالێت بە بەردەوامی ئیش بکەن.
گۆیا لەیەکێک لە فرۆشگەکاندا لەسەر کلینێکسی توالێت تەنانت شەڕە چەقۆش کراوە! ئەم رەفتار و هەڵسوکەوتە بێگومان سترێس و دڵەڕاوکەی خەڵک زیاتر ئەکات و زیان بە چینە هەژارەکانی کۆمەڵاگا ئەگەیەنێت، چونکە وادیارە کڵێنێکسی توالێت لەبازاڕەکانی ئوسترالیا زۆر کەم بووە.

 

سەرچاوە: mashable

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved