5/3/2020 01:03 PM

مباپێ لەئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 ئامادە نابێت

"دیدێ دیشامپی" ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لای وایە یانەی پاریس سانت جێرمان مافی خۆیەتی ڕێگری لە بەشداریکردنی کیلیان مباپێ بکات لەئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020.
راهێنەرە ناودارەکەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دووپاتی کردۆتەوە، بابەتی رێگریکردن یاخود ڕێگەنەدانی یانەیەک بەبەشداریکردنی یاریزانێک لەئۆڵۆمپیاد ئەچێتە چوارچێوەی بابەتە کارگێڕییەکانەوە و هەر یانەیەکیش مافی خۆیەتی بەو شێوەیە پارێزگاری لەبارودۆخی جەستەیی یاریزانان و تەندروستی و داهاتوویان بکات.
"دیشامپ" بە کەناڵی "ئاڕ تی ئێڵ"ـی فەڕەنسی ڕاگەیاندووە : "پاڵەوانێتی تۆپی پێ لەئۆڵۆمپیاد بۆنەیەکی وەرزشیی ئاسایی نییە، بەڵام لەهەمان کاتدا لەدەرەوەی ئەجێندا نێودەوڵەتیەکانی تۆپی پێی جیهانییە. هەروەها ئەم بۆنە وەرزشییە لەساڵی 2020 لەبارودۆخێکی ناجێگیر و هەستیاردا ئەنجام دەدرێت و لام وایە هەر یانەیەک بەرپرسە لە ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێڕی و یاریزانەکانی."
لێدوانەکانی دیشامپ هاوکاتن لەگەڵ بانگهێشتکردنی "کیلیان مباپێ"ـی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان لە پێکهاتەی سەرەتایی فەڕەنسا بۆ ئۆڵۆمپیادی 2020.
بەشێوەیەکی گشتی پێکهاتەی ئۆڵۆمپی سەرەتایی فەرەنسا لە 80 یاریزان پێکهاتوون و ئەم ڕێژەیەش بە دوو قۆناغ بۆ 22 یاریزان کەم ئەکرێنەوە. ئەگەر مباپێ لەم پاڵەوانێتیە بەشداری بکات ناچارە پاش 12 ڕۆژ بەشداری یورۆی 2020 بکات و کەوابوو هیچ پشوودانێک لە هاوینی 2020 بەدەستناهێنێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved