مرۆڤ بەگشتی ئەو تواناییەی هەیە کە مەترسییەکان پێشبینی بکات. بەم حاڵەوە ناکرێ هەمیشە مەترسییەکانی داهاتوو پێشبینی بکەیت، بەتایبەت لەبارەی ئەو کار و ئیشانەی وا هەموو رۆژێک ئەنجام ئەدرێن و لامان وایه هیچ زیانێکیان نییە. لەدرێژەدا باسی چەند کاری مەترسیداری رۆژانه ئەکەین کە لەوانەیە تووشی ئازار و نەخۆشیمان بکەن. رێگری لە پژمە هەرگیز نابێ رێگری لەپژمە بکەن. ئەگەر رێگری لەپژمە بکەن ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هەوایە کە بەهۆی پژمەوە دروست بووە بەرەو بۆری گوێ پڕوات و پەردەی گوێ بدڕێنێت. هەروەها راگرتنی پژمه زیان بە دەمارەکانی چاو و لووت ئەگەیەنێت. بەکارهێنانی ئەو عەترانەی وا لەمەوادی کیمیایی دروست کراون زۆرینەی عەترەکان بریتین لەکۆمەڵێک مادەی کیمیایی. ئەم مەوادە لە نەوت دروست ئەبن و ئەبنه هۆی کێشەی هەناسەدان، رشانەوە و ئاڵۆزی سیستەمی هۆرمۆنەکان. تەقاندنی زیپکە تەقاندنی زیپکە سەرەتا ئەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ئەم کێشەیە و پاشان جێگای زیپکەکە هەو ئەکات و لە هەندێک حاڵەتدا کەسەکە رووبەڕووی کێشەی گەورە ئەبێتەوە، بۆ نموونه: زیان بەرکەوتنی چاو، ئیفلیجی و تەنانەت مەرگ! هەڵکێشانی مووی لووت هەڵکێشانی مووی لووت ئەبێتەو هۆی ورووژانی پێست. ئەم کارە هەروەها لاوازبوونی سیستەمی بەرگریی جەستەشی لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure