5/3/2020 02:44 PM

مێژوو-یەک شار و چەند ناو!

شاری "پێترزبوورگ" لەدوای "مۆسکۆ" گەورەترین شاری روسیایە و بەدریژایی مێژوو چەندین ناوی بووە. ئەم شارە لەکاتی پێکهاتنیەوە واتە 300 ساڵ لەمەوبەر، بە "پێترۆگراد" و "لینینگراد" بەناوبانگ بووە و هەندێک جار پێی گوتراوە "پیتربوورگ" و "پیتێر".
ژومارەی دانیشتوانی ئەم شارە نزیکەی 5 ملیۆن کەسە. گەشتیاران بۆ بینینی شێوەی تەلارسازیی ئەم شارە و بەتایبەت باڵەخانه مێژووییەکانی نزیک روباری "نەڤا/ Neva" و هەروەها ئەو کاناڵ و روبارانەی کە لەدەریاچەی "لاگۆدا"ـوە تا کەنداوی فینلەنداوە درێژەیان هەیە، سەردانی ئەم شارە ئەکەن. بابەتی سەرنجڕاکێش سەبارەت بەم شارە یەکجار زۆرن بەڵام لەم دەرفەتدا باسی ناوە جۆربەجۆرەکانی ئەم شارە و هۆکارەکانی ئەم ناولێنانانه ئەکەین.

1703: سەن پیترزبوورگ

"پیتری گەورە" لەبەشی رۆژاوایی روسیا شارێکی بەندەری بونیاد نا. سەن پیترزبوورگ لەتەنیشت دریای باڵتیک هەڵکەووە و پیتری گەورە حەزی ئەکرد شارێکی هاوشێوەی شارەکانی ئەورپا بوناید بنێت. "ئامستردام" کاریگەرییەکی زۆری  لەسەر بیروهزری پیتر دانابوو و ناوی "سەن پیترزبووگ"ـیش لە زمانی "ئەلمانی-هۆڵندایی"ـەوە سەرچاوەی گرتووە.

1914: پیترۆگراد
سەن پیترزبووگ لەسەرەتای شەڕی جیهانی یەکەمدا یەکەم جار ناوەکەی گۆڕدرا. رووسەکان لایان وابوو ناوی "سەن پیترزبوورگ" ناوێکی ئەڵمانییە و هەر بۆیه رواڵەتێکی رووسییان بەم وشەیە دا.
*پیترۆ: مێژووی پیتری گەورە ئەگێڕێتەوە.
*گراد: پاشناوێکی باوە لەزمانی رووسیدا کە لەچەندین شار و ناوچە بەکار هاتووە.

1924: لینینگراد

سەن پیترزبوورگ تەنها 10 ساڵ ناوی "پیترۆگراد"ـی بەسەرەوە بوو و پاش سەرهەڵدانی شۆرشی 1917 و دامەزرانی یەکیەتی سۆڤیەت ناوی زۆربەی شارەکان ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات. لەئەنجامی ئەم شۆڕشەدا حزبی بلشویک دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت و بەم چەشنە یەکەم حکوومەتی کۆمۆنیستی جیهان بونیاد نرا. پاش مەرگی لینین لەساڵی 1924ـدا بەمەبەستی رێزگرتن لەم رێبەرە سیاسییە، "پیترۆگراد" بوو بە "لینینگراد".

سەن پیترزبوورگ

پاش 70 ساڵ دەسەڵاتداری کۆمۆنیستەکان بەسەر روسیادا، ئەم حکومەتە لەساڵی 1991ـدا رووخا. پاش ئەم رووداوە ناوی زۆربەی شارەکان گۆڕدران و شوێنه مێژووییەکان نوێژەن کرانەوە. گۆڕینی ناوی "لینینگراد" بێ کێشە نەبوو؛ کۆمەڵێک لایان وابوو گۆڕینی ناوی ئەم شارە واتە لەناوبردنی چەندین دەیە شەڕ و خوێن و سەرکوتکاری و لەبەرامبەردا، بلشویکەکان ئەم کارەیان بە بێڕێزی هەژمار ئەکرد. بەڵام دواجار بڕیار درا ناوی ئەم شارە بێتەوە سەر ناوە رەسەنەکەی خۆی واته سەن پیترزبوورگ.

 

سەرچاوە: thoughtco

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved