5/3/2020 03:22 PM

BMW لۆگۆکەی خۆی گۆڕی

کۆمپانیای BMW کە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئۆتۆمبێلسازی جیهانه، پاش دوو دەیە لۆگۆکەی خۆی گۆڕی. لەدیزاینە نوێیەکەدا، جەغزە رەشەکەی پێشوو گۆڕاوە بۆ جەغزێکی روون کە رواڵەتێکی رێک و مۆدێرنتری هەیە. هەڵبەت هێما شین و سپییەکەی ناوەڕاستی لۆگۆکە دەستی لێنەدراوە.
لەم بارەیەوە "جانس تیمر"ـی جێگری باڵای براندینگی کۆمپانیای BMW ئەڵێ: "ئەم لۆگۆ نوێیە بەمەبەستی پەیوەندی گرتنی زیاتری مشتەریان لەسەر ئاپڵیکەیشن، ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرلەنوێ دیزاین کراوە." بەگوتەی بەرپرسانی BMW، ئەم لۆگۆ نوێیه هێمای جووڵانەوە و خێراییە.
وتەبێژی ئەم کۆمپانیایە ئەڵێ: "ئەم کۆمپانیایە هیچ پلانێکی بۆ جێگیرکردنی ئەم لۆگۆیە لەسەر بەرهەمەکانی نییە." بەڵام BMW ئەم لۆگۆ نوێیەی لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلی Consept i4 کە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایییە بەکارهێناوە.
لۆگۆکەی پێشوو ساڵی 1997 دیزاین کرابوو. ئەم کۆمپانیایە لەمێژووی 103 ساڵەی خۆیدا خاوەنی شەش هێما و لۆگۆ بووە کە هەموویان هاوشێوەن.
لەچەند مانگی رابردوودا کۆمەڵێک کۆمپانیای دیکەش هەستاون بە گۆڕینی لۆگۆ و هێماکانی خۆیان، بۆ نموونه کۆمپانیاکانی: Yahoo ،Google ،Facebook ،Airbnb .Volkswagen

 

سەرچاوە: creativebloq

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved