6/3/2020 12:58 PM

"تالور" سەرکردەیەکی ونی شۆڕشی کورد

"تالور" قارەمانێکی مێژووی کوردایەتییە کە دووسەد ساڵ لەمەوبەر شۆڕشێکی لە باکووری کوردستان و لە ناوچەی بۆتان هەڵگیرساند. ئەم شۆڕشە وەکوو یەکەم بزاڤی کورد کە بە سەرکردایەتی کرێکارێک با ناوی "تالور" ڕوویدا، پێکهاتەیەکی بەرینی کۆمەڵایەتی هەبوو و سەرجەم دانیشتوانی ناوچکە بە کورد و ئاشوور و ئەرمەن و هەموو پێکهاتەکانی‌تری لە خۆ گرتەوە و تێیدا بەشدا بوون. ئەگەرچی ئەم شۆڕشە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو، بەڵام دەرئەنجام یارمەتیی ئینگلیز بۆ لایەنگرانی دەوڵت بەرگری قارەمانانەی بەرەی شۆرشی شکاند و بێ‌بەزەییانە سەرکردەکەیان سووتاند و نامەردانە شەهیدیان کرد. پاش تێکچوونی ئەم بزافە چەن ڕۆشنبیر و بیرمەند و شاعیرێکی ئەوکات یادی ئەو شۆرشەیان کردووە کە بەداخەوە زیاتری ئەو بەڵگانە له ناوچوون. دواتر و پاش کۆتایی بزاڤەکە، ئەم شۆڕشە لە لایەن زۆر شاعیر و بیرمەند و ڕۆشەنبیرەوە یادی لێکرا، بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئەم بەڵگانە لەناو چوون و ئیتر لەبەر دەست نین. پاش شکانی شۆڕش زۆربەی خەڵک ماڵ و سامانی خۆیان جێهێشت. هەندێکیش بۆ بەرگری ڕوویان لە چیای کولیک کرد و هەندێکی‌تریش چوون بەرەو چیای جەزیرەی ئیبنی عومەر لەسەر ڕووباری دیجله. جێی ئاماژەیە کە لەم شۆڕشەدا ژنانیش بەشدار بوون و لەژێر سەرکردایەتی خەزاڵ ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا. بەڵام دەرئەنجام خەیانەتی هەندێک دەرەبەگ و قونسولی بەڕیتانیا لە دیاربەکر، زۆرینەی دەرەبەگەکانی خستە بەرەی دوژمن و دژی شۆڕش.

 

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved