6/3/2020 02:00 PM

چەند خاڵی سادە سەبارەت بە پاراستنی باری دەروونی لەکاتی قەیراندا

لەکاتی بڵاوبوونەوەی هەر چەشنە نەخۆشییەکی گوازراوە، پارێزگاری لەلایەنی دەروونی خۆت زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری جەستەت بەهێزتر بێت. لەئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەی خستۆتە سەر تەندروستیی جیهانی، جگه لە پابەندبوون بە یاساکانی پاکوخاوێنیی تاکەکەسی، پاراستنی لایەنی دەروونیش گرنگییەکی زۆری هەیە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خاڵ ئاشنا ئەبین کە لەکاتی قەیراندا ئەبێ لەبەر چاویان بگرین.

-ئاساییە لەم کاتەدا هەست بە دڵەراوکە و بێزاری و ترس بکەیت، هەر بۆیە هەوڵ بدە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ خزم و کەسە نزیکەکانت لەپەیوەندیدا بیت و هاتوچۆکان کەم بکەوە.

-هەوڵ بدە زیاتر لە ماڵەوە بمێنیتەوە و پارێزگاری لەتەندروستی خۆت بکەیت. خواردنی باش و تەندرووست بخۆ و باش بخەوە و وەرزش بکە. 

-هەرگیز هەوڵ مەدە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە پشت بە خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە ببەستیت، چونکە ئەوە دۆخی تەندرووستی جەستەت خراپتر دەکات.

-لە سەرچاوە باوەڕپێکراو و فەرمیەکانەوە ئاگاداری دواین گۆڕانکاری و زانیاریەکان بە و ڕێنماییەکان بە باشی بزانە تا بتوانیت ئاگاداری خۆت بیت.

-کەمتر سەیری سۆشیال میدیا بکە بۆ ئەوەی دڵەڕاوکە و ترست کەمتر بێت و هەوڵ بدە زیاتر کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر بەریت.

-سەرنج بخەرە سەر ئەو لێهاتوویانەی کە هەتە و لەماڵەوە پەرەی پێبدە، بۆ نموونە: وێنەکێشان، کاری دەست یانخود فێربوونی زمانێکی نوێ و کتێب خوێندنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved