6/3/2020 03:03 PM

بەرپرسانی تەندروستیی چین: رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تا کۆتایی مانگ ئەگاتە سفر

بەگوتەی یەکێک لەبەرپرسانی تەندروستی چین کە ئەندامی لیژنەی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنایە لەم وڵاتە، رادەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا کۆتایی ئەم مانگە لەشاری ئووهان ئەگات بە سفر. بەیانی ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەم شارە رایانگەیاند 126 حاڵەتی تووشبوون لەم شارە تۆمار کراوە. لەدەرەوەی پارێزگای هۆبی 17 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ئەمە یەکەم هەواڵی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لەدەرەوەی پاریزگای هۆبی. شاری ئووهان کە ناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەم پارەێزگایە هەڵکەوتووە.
پزیشکێکی چینی بەناوی "ژانگی بۆلی" لەم بارەیەوە گوتوویەتی توانیویانە لەسەرجەم ناوچەکانی پارێزگای هۆبی بەرگری بکەن لە تووشبوونی هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. بە بەراوردی ئەم پزیشکە، شارەکانی پارێزگای هۆبیش تا ناوەندەکانی ئەم مانگە ئەگەنە ئەم ئاستە.
چین بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێک رێوشوێنی توندی قەدەغەکردن و کەرەنتینەی گرتە بەر و توانی ئاستی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە کەم بکاتەوە.
بەرپرسانی  تەندروستی شاری شەنگەهای رایانگەیاند لە 12 کاتژمێری سەرەتایی ئەمڕۆدا 3 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە هەر سێکیان خەڵکی چینن و لەدەرەوەی وڵات خەریکی خوێندنن. یەکێک لەم کەسانه خوێندکاری یەکێک لەزانکۆکانی ئێرانه. بەرپرسانی شارۆچکەی Chibiـیش رایانگەیاندووە لەئەمڕۆوە  جادە و رێگاوبانەکان ئەکەنەوە و هاتوچۆکان ئاسایی ئەبێتەوە.
لەئێستادا رادەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەرەوەی چین بەرز بۆتەوە و پەرەسەندنی ئەم پەتایە لە ئیتاڵیا، کۆریای باشوور و ئێران رەوتێکی مەترسیداری هەیە. تا ئێستا 12 کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و کۆمەڵێک حاڵەتی گومانکێکراو لەنیۆرک و لۆس ئانجلێس تۆمار کراون.

 

سەرچاوە: channelnewsasia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved