6/3/2020 09:38 PM

پشکنینی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی عەلی ناجی دەکرێت

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە نەخۆشخانەی عەلی ناجی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی گومانی توشبوونیان لێدەکرێت و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە شاری سلێمانی لە خزمەت ئەو هاووڵاتیانەدا دەبێت کە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە بۆ شیکاری ڤایرۆسی کۆرۆناو بۆ دڵنابوون لە دۆخی تەندروستیان.

ئاماژە بەوەش دراوە، نەخۆشخانەکە لە سەعات ٨ بەیانی بۆ ١٢ شەو کراوە دەبێت، سوپاس بۆ هاوکاریتان سوپاس بۆ خەمخۆریتان.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved