بە مەبەستی خۆپاراست و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خولی پانزەهەمینی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت. لە راگەیەنراوێکدا دەستەی کارگێڕی پێشەنگاکە رایانگەیاندووه: وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سۆنگه‌ی مكوڕبوونی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشه‌نگا، كارگێڕی پێشه‌نگا بڕیاریدا خولی پازده‌هه‌مینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه دوابخات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه داوای لێبوردن ئاراسته‌ی هه‌موو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین له‌هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت كه هه‌موومان له‌سه‌رمان پێویسته به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه بكه‌ین و به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له پاڵپشتی كردنی هه‌وڵ و كۆششی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و رێكاره سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه. ئێمه ده‌زانین چه‌ند به‌په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی پێشه‌نگای كتێبتان كردووه، سوپاسی بێپایانیشمان بۆ هه‌موو پاڵپشتیكارهكانمان ده‌رده‌بڕین كه هاوریكاریان كردووین، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین ئه‌م خوله‌ی پێشه‌نگا، له كاتێكی دیكه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها مكوڕی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونمان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان به‌رانبه‌ر پیشه‌سازانی كتێب و رۆشنبیران و نووسه‌ران و خوێنه‌رانی به‌ڕێز، به‌وه‌ی له زووترین كاتی شیاودا به‌رواری كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگا رابگه‌یه‌نین، هه‌رچییه‌كیش له‌ده‌ستمان بێت بۆ ئاگاداری كردنه‌وه‌تان له‌هه‌ر پێشهاتێكی نوێ، درێغی ناكه‌ین. له‌گه‌ڵ رێز‌و ته‌قدیر... خاك - راگەیەنراوی پێشەنگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure