له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كی یانه‌ی كوردی له رۆتردام "میدیا"، له كۆڕێكدا هۆكاره نهێنییه‌كانی پشت جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان خرانه‌ڕوو. ھاوسه‌رگیری پڕۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دینی زانستییه، ھه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگا مافی خۆیه‌تی پیاده‌ی بكات، ھاوسه‌رگیری په‌یمانێكی مۆركراوه له‌نێوان دوو تاك یان زیاتر، خۆشه‌ویستی و راستگۆیی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن به‌رده‌وامی ده‌داتێ. ھه‌رچه‌نده پڕۆسه‌كه زیاتر بۆ چێژوه‌رگرتنه، به‌ڵام له‌ھه‌مانكاتیشدا یه‌كتری ته‌واوكردنه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و پارێزگاریكردنی وه‌چه‌كانه‌و به‌رده‌وامی به‌یه‌كه‌وه مانه‌وه‌ی ھاوسه‌ره‌كان ده‌كرێت به خۆویستی بێت، یان به‌زۆری بێت، به‌ڵام گه‌ر گه‌یشته خاڵێك كه چیدی نه‌توانن پێكه‌وه ھه‌ڵبكه‌ن و به‌رده‌وامی به ژیانی هاوسه‌رگیرییان بده‌ن، ترازان باشترین ھه‌ڵبژاردنه. ھۆكانی لێكترازان زۆرن، (كۆمه‌ڵایه‌تی، ماددی، فیزیایی، كیمیایی، میدیا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تێكچوونی ده‌روونی و ھتد...) ئه‌م باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه له كۆڕێكدا بوو، یانه‌ی كوردی له رۆتردام "میدیا" له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵ كۆڕێكی بۆ مامۆستا سۆران له شاری رۆتردام سازكرد، تا له‌نزیكه‌وه وێڕای زانیارییه ئاماده‌كراوه‌كان گفتوگۆیه‌كی راگۆڕینه‌وه بكرێت و له تاراوگه بتوانین خزمه‌ت به كێشه خێزانییه‌كان بكه‌ین. شایانی باسه، زیاتر له په‌نجا ژن و پیاو ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون و ماوه‌ی سێ كاژێری خایاند. له كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا ئاماده‌بووان به پرسیار‌و راوبۆچوون گۆڕینه‌وه، كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترو گه‌رمتر كرد‌و بووه جێی ره‌زامه‌ندی و دڵخۆشی هه‌مووان. پاشان به ئێواره خوانێكی كوردی كۆڕه‌كه كۆتایی هات. تێبینی: له‌دوای كۆڕه‌كه چه‌ندین په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كوردی میدیاوه كراوه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌و سازدانی ئه‌مجۆره كۆڕانه. خاك - راگه‌یاندنی یانه‌ی كوردی له رۆتردام میدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure