6/3/2020 10:01 PM

WHO: هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا بەردەوامە

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی (WHO) بەڕێوەچوو كە تیایدا هەندێك ئامارو زانیاری نوێ خرانەڕوو.

لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد: تائێستا بە هەماهەنگی لەگەڵ ٤٠٠ زانای بواری تەندروستی هەوڵی ئەوە دەدەین بە زووترین كات چارەسەر بۆ ڤایرۆسەكە بدۆزینەوە. دەبێت هاووڵاتیانيش پابەندبن بە مەرجەكانی پاكوخاوێنی و بە شێوەیەكی جددی بابەتەكە وەربگرن.

جەختیش كراوەتەوە: تائێستا نەگەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی ئایا لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڤایرۆسەكە نامێنێت و لەناودەچێت.

ئاماژە بەوەشكراوە: هەماهەنگی و هاوكاری لایەنە پەیوەنیدارەكان بكەن لەبەرئەوەی ئەمە بابەتێكی جیهانیەو پەیوەندی بە وڵاتێك و ناوچەیەكی دیاریكراو نیە.

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved