رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نوێترین رێنمایی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه كه بریتین له... 1-ڤایرۆسی كۆرۆنا له پێستی ساغ تێ ناپه‌رێت و تا 10 خوله‌ك له‌سه‌ر پێست زیندووه بۆیه گه‌ر ده‌سته‌وانه‌تان له‌ده‌ست نیه دوو دل مه‌بن ته‌نیا ده‌ست له‌ده‌م و لوتی خوتان مه‌ده‌ن. 2-ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رپارچه قوماش 6 تا 12 سه‌عات و له‌سه‌ر ئاسن 12 تا 20 سه‌عات و له‌سه‌ر ئیستیل تا 20 روژ به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. 3-ئه‌م ڤایرۆسه تا 60 پله‌ی ژێر سفر زیندووه، به‌ڵام له گه‌رمای سه‌روی 30 ده‌رجه ده‌مرێت بۆیه باشتر وایه شوشتن و خاوێن كردنه‌وه‌كان به‌ئاوی گه‌رم بێت. 4-كۆرۆنا به‌ئاوی گه‌رم و پاككه‌روه‌كانی ماڵه‌وه له ناو ده‌چێت. 5-جلوبه‌رگ وا باشه له‌به‌رتیشكی هه‌تاو یان سۆپا وشك بكرێته‌وه. 6-به ئاوی گه‌رم خۆتان بشۆن. 7-به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوی سارد و خواردنی سارد مه‌خون ، ئاوی گه‌رم قاوه‌ی گه‌رم خواردنه‌وه‌ی گه‌رم بخۆنه‌وه. 8-شوێنی گردبونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناولوته بۆیه هه‌رده‌م لوتتان به ئاوی گه‌رم بشۆن. 9-گه‌ر ده‌ستان ناگاته خواردنه‌وه‌ی گه‌رم بنێشت بجون تا به‌رده‌وام قورگتان به ئاوی ده‌متان ته‌ڕ بێت. 10-شوێنی ژیان و كارتان با هه‌وا گۆڕكێی هه‌بێت 11-له ڕۆژدا چه‌ندینجار بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 چركه هه‌ناسه‌تان راگرن و بیده‌نه‌وه ، گه‌ر كۆكه یان ته‌نگه نه‌فه‌سیتان هه‌بوو پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن. ڕێگه مه‌ده‌ن توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ببن و پاشان سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ن ره‌نگه دره‌نگ بێت 12-گه‌ر له‌ماڵ ده‌چنه ده‌ره‌وه( فه‌رمانبه‌ر ، كریكار ، دوكاندار و .........ه‌تد)ن ، یه‌كه‌م :ڕه‌چاوی مه‌ودای نێوانتان كه‌متر نه‌بێت له‌مه‌تر و نیوێك دووه‌م : به‌هۆی قورسی ئه‌و ڤایرۆسه له سنوری 400 تا 500 سم بڕ ناكات و ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی به‌و هۆیه‌وه پێڵاوه‌كانتان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی توش بوونه به‌و ڤایرۆسه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یبه‌نه ناو ماڵه‌وه. 13-كاتی پژمین و كۆكه تا پێتان ده‌كرێت له‌كه‌سانی تر دوور كه‌ونه‌وه‌وه به‌هه‌رشتێك كه‌به‌ر ده‌ستان ده‌كه‌وێت به‌توندی پێش ده‌م و لوتی خۆتان بگرن و تا چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ری مه‌ده‌ن تا هه‌موو ده‌ره‌اویشته‌كان بگرێته خۆی و بڵاو نه‌بێته‌وه. 14-به‌هۆی گه‌وره‌یی ئه‌وڤایروسه هه‌ر جۆره ده‌مامكێك له‌شوێنه گوماناویه‌كان ده‌توانرێت پارێزه‌رت بێت( قوماش ، كلینیكس،) و جۆره‌كانی تری به‌مه‌رجێك ده‌مامكه‌كه وشك بێت و پێویسته زوو زوو بگۆڕدرێت 15-پێویست ناكات هه‌موو ئه‌وجلو به‌رگانه‌ی له‌به‌ر ده‌كرێت بشوردرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوڤاژ یان دانانی راسته‌وخۆی له‌به‌ر تیشكی خۆر پاكی ده‌كاته‌وه. 16-دوای شوشتنی ده‌سته‌كانتان گه‌ر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته به‌كرێم یان ڤازلین چه‌ور بكرێت تا به‌تێپه‌ڕ بوونی كات توشی ئه‌گزیمای پێست نه‌بن. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure