7/3/2020 01:24 PM

دوا مەنزڵی ناپلیۆن، ئیمپراتۆری فەڕەنسا

ناپلیۆن بۆناپارت یەکێک لەگەورەترین ئیمپراتۆرەکانی مێژووی هاوچەرخی فەڕەنسایە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر فەرهەنگ و پێشکەوتوویی ئەم وڵاتەدا هەبووە. ناپلیۆن ژیانێکی پڕ شەڕ و توندوتیژیی تێپەڕ کردووە و دواجار لە تاراوگەکەی خۆیدا سەری نایەوە.
گۆڕی ناپلیۆن بۆناپارت لەسارداوی ناوەندیی کڵێسای "ئیگلیس دوو دۆم" و لەشاری پاریس هەڵکەوتووە. پاشماوەکانی تەرمی ئەم ئیمپراتۆرە لەناو شەش جۆر تابووتی جیاوازدا ئاگاداری لێدەکرێت کە لە داری ماهوون و بەڕوو و ئابنووس دوست کراون و هەر کامەیان لەناو ئەوی دیکەیاندا جێگیر بووە. لەرێکەوتی 5ـی مانگی مەی ساڵی 1821، ناپلیۆن لەدورگەی "سەنت" لەتاراوگەدا گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم رێبەرە تا رێکەوتی 15ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 1840 لەدۆڵی گۆڵە شەمدانییەکاندا(Geranium) نێژرابوو. لەساڵی 1840 و بە فەرمانی لویس-فلیپ کە خوازیاری گەڕانەی تەرمی ئیمپراتۆر بوو بۆ خاکی فەڕەنسا، گۆڕەکەی ناپلیۆن هەڵدرایەوە و پاشماوەی تەرمەکەیان هێنایەوە بۆ پاریس و لەڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لەکڵێسای "سەنت جرۆم" جێگیریان کرد تا ئەوەی لەساڵی 1861 و پاش دروسبوونی تابووتەکان، شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمی ناپلیۆن گوازراوە بۆ شوێنەکەی ئێستای.
تابووتەکە لەسەر بەردێکی گرانیتی داندراوە و لەدەوروبەرەکەی جگه لەپەیکەری ناپلیۆن چەندین پەیکەرەی دیکەش بەرچاو ئەکەوێت.

 

سەرچاوە: paris-france

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved