7/3/2020 09:44 PM

هۆشداری پزیشكە ئەڵمانیيەكان لەبارەی كۆرۆناوە

پزیشكانی ئەڵمانیا هۆشداری دەدەن كە وشیاری باشترین چارەسەرە بۆ روبەڕووبونەوەی  ڤایرۆسی كۆرۆنا.

میدیا ئەڵمانییەكان ئاشكرایان كردووە: رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئەڵمانیا بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوو دە ئەوەندە بووەو 683 هاووڵاتی توشبوون.

روونيشكراوەتەوە: وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا، داوای كردووە كە گەشتەكانیان راگرن، بەتایبەت بۆ ئیتالیا، هاوكات هەركەسێك لە سنوری ئیتالیاوە بێتە ناو ئەڵمانیاوە 14 رۆژ كەرەنتینە دەكرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە: پزیشكانی ئەڵمانیا بۆیان دەركەوتووە، وشیاری و خۆپاراستن باشترین چەكە بۆ  روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێچەوانەوە نیگەرانی و خەم و دڵەڕاوكێ یارمەتی توشبوون بەو ڤایرۆسە دەدات.


خاك -  ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved