ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگه‌یاندووه، له سێ شاری ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه باری نائاسایی راگه‌یه‌نرا كه بریتین له شاره‌كانی (قوم و گه‌یلان و مازنده‌ران). هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 1076 حاڵه‌ی نوێ له ئێران تۆماركراوه. سه‌عید نه‌مكی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران دووپاتیده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دۆخێكی یه‌كجار ئاڵۆز‌و سه‌ختدایه، له‌پێناو رێگریكردن له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه داوا له هاووڵاتیان ده‌كات كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure