7/3/2020 09:58 PM

یەکێتی ژنان: ژن هێزو شۆڕشە نەک قوربانی

یەکێتی ژنانی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارت رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی کوردستان دەکات.

بەیاننامەی یەکیتی ژنان.............

ژن  خەبات  ژیان
بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان بەبۆنەی(8)ی مارت رۆژی جیهانی ژنان
ژنانی خۆڕاگری كوردستان

(8)ی مارت رۆژی راپەڕینی ژنانی كرێكارە دژی نادادپەروەری‌و پێشێلكاری مافەكانیان‌و جیاكاری رەگەزی، لێرەوە زایەڵەی كاروانی خەباتی ژنان فۆرمێكی نوێی وەرگرت‌و مێژوویەكی پڕ سەروەری بۆ ژنانی جیهان نەخشاند.

ئێستا ژنان بەهەموو شێوەكانی خەبات تێدەكۆشن بۆ بەدەستهێنانی مافە سیاسی‌و كۆمەڵایەتی‌و ئابوری ..... هتد دژی هەموو جۆرە جیاكارییەك خەبات دەكەن‌و سەلماندیان كە هیچ پێشكەوتن‌و گۆڕانكارییەك بەبێ‌ بەشداری ژنان بەدی نایەت.

ژنی كوردیش كە بەشێكی دانەبڕاوە لەبزوتنەوەی ژنانی جیهان‌و بەشدار بوون لەتێكۆشان‌و خەباتی نەتەوەیی‌و رۆڵی گرنگیان هەبووە لەهەموو ئەو گۆڕانكارییانەی كە لەوڵاتەكەماندا بەدیهاتوە.

مایەی شانازیمانە كە ئەمڕۆ ژنی كورد لەسەرتاسەری جیهاندا بوەتە سیمبولی ئازایەتی‌و بەرخودان سەلماندیان كە ژن هێزو شۆڕشە نەك قوربانی.

(8)ی مارتی ئەمساڵا لەكاتێكدایە كە وڵاتەكەمان روبەروی چەندین قەیران بوەتەوە، لەلایەك قەیرانی دارایی‌و سیاسی‌و كۆمەڵایتی‌و سەرهەڵدانی بیروهزری توندڕەوی‌و لەلایەكیتر بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا كە گشت جیهانی توشی ترس‌و دڵەڕاوكێ‌ كردوە، بەڵام هەروەك هەمیشە لەگەڵا هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان سورین لەسەر خەبات‌و تێكۆشان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواكانمان لەكوردستاندا.

هەر بەم بۆنەیەوە جەختدەكەینەوە كە دەبێت بەشداری ژنان لەهەموو كایەكانی ژیاندا بەشداری فیعلی‌و كارابێ‌‌و بەتوندی ئیدانە ئەو هێرشە ناڕەوایە دەكەین كە لەلایەن كەسانی توندڕەوەوە دەكرێتە سەر بزوتنەوەی ژنان لەهەرێمی كوردستان، داواكارین كە حكومەتی هەرێم سنوریان بۆ دابنێ‌‌و ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكات.

دوپاتی دەكەینەوە كە خەبات‌و تێكۆشان بەردەوامە تابەدیهێنانی یەكسانی تەواو لەكۆمەڵدا.

پشتیوانی خەباتی ژنانی هەرچوار پارچەی كوردستان‌و ژنانی ئازادیخوازی جیهانین.

بژی خەباتی ژنان

یەكێتی ژنانی كوردستان

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved