8/3/2020 09:16 PM

ئەو كەسانەی بە قاچاغ گەڕاونەتەوە دادگايی دەكرێن

پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا ئەو هاووڵاتیانەی خۆیان رادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان نەكردووە، روبەڕووی دادگا بكرێنەوەو هەر كەسێكیش بە قاچاغ بێتەوەو خۆی نەناسێنێت ئیجرائاتی توندی لەگەڵ دەكرێت.

بە سەرپەرشتی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ژووری عەمەلیاتی روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە كۆبوویەوەو چەند بڕیاڕێكی دەركرد.

1-  لە رۆژی 9-3-2020ەوە لە سەعات 10 بۆ 1 رشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە بەمجۆرە:

* خاوەن ماركێت پیشانگاو هتد... پێویستە لەسەر ئەركی خۆیان هەستن بە تەعقیمی شوێنەكانیان بە زووترین كات خاوەن دوكانەكان لە سەعات 10 بۆ 1 دوكانەكانیان دابخەن.

* بەنزینخانەكان لەكاتی تێكردنی بەنزین پێویستە رەچاوی تەعقیمكردنی ئەو شوێنانە بكەن كە دەست بەری دەكەوێت، دەستكێش بەكاربێت لەلایەن خاوەن بەنزینخانەكانەوە.

* سەرجەم چێشتخانەو چاخانەو قەسابخانەكان پێویستە سەرجەم رێنماییە تەندروستیەكان بە بەكارهێنانی دەستكێش و مەوادی تەعقیم بەكاربهێنن.

2- قەدەغەكردنی سەرجەم كەرەستەكانی یاریكردن وەك تاوڵەو دۆمینەو ئۆكەی لە چايخانەو كافتریاكان لە 9-3-2020ەوە.

3- سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی كە خۆیان رادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكان نەكردووە روبەڕووی دادگا دەكرێنەوەو لە ئایندەدا هەركەسێك بە قاچاغ بێتەوەو خۆی نەناسێنێت ئیجرائاتی توندی یاسای لەگەڵ دەكرێت.

4- هەر هاووڵاتیەك كە كێشەی تەندروستی كە نیشانەكانی لە ڤایرۆسی كۆرۆناوە نزیكبێت لەبری نەخۆشخانەی فریاكەوتن پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی كیمیابارانی هەڵەبجە بكات كە 24 سەعات كراوەیەو شوێنی تایبەت ئامادەكراوە.

5- بۆنە ئاینی و كۆمەڵایەتیەكان راگیراوەو پێویستە پرسەكان لە كۆڵانەكانیشدا دانەنرێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved