8/3/2020 09:20 PM

بڕیاری داخستنی نۆڕینگە پزیشكییەكان دەرچوو

سەندیكای پزیشكان بڕیاریدا بۆ پێشگیری لە ڤایرۆرسی كۆرۆناو كەمكردنەوەی تێكەڵبوونی هاووڵاتیان، سەرجەم سەنتەری جوانكاری و نۆڕینگەكانی نەشتەرگەری جوانكاری و نۆڕینگەكانی پزیشكی خێزان و پزیشكی شارەزای گشتی دابخرێن.

سەندیكای پزیشكان بە فەرمانی ژمارە (54) كە 8ی ئاداری 2020 دەرچووە، ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكانداوە كە بڕیاریانداوە سەرجەم سەنتەری جوانكاری و نۆڕینگەكانی نەشتەرگەری جوانكاری، سەنتەرەكانی شیاندنەوەی پزیشكی تا 1ی نیسانی داهاتوو دابخرێن.

هەر لە بڕیارەكەدا ئەوەش هاتووە: سەنتەرەكانی منداڵی بلوری تەنها بەدواداچوون بكەن بۆ نەخۆشەكانی پێشتریان و بەهیچ جۆرێك نەخۆشی نوێ وەرنەگیرێت بە مەبەستی رێكاری چارەسەری.

هەروەها بڕیارەكە دەشڵێت: دەبێت پزیشكانی لقەكانی دیكە كاتەكانی سەردانیكردن و كاتی بینینی نەخۆش رێكبخەن و لەكاتی دەوامی نۆڕینگەكانیاندا لە هەشت نەخۆش زیاتر نەبینن تا كەمترین تێكەڵبوون و بەریەككەوتن لەنێوان نەخۆشەكاندا هەبێت.

بەپێی بڕیارەكەش دەبێت نۆڕینگەكانی پزیشكی خێزان و پزیشكی شارەزایی گشتی دابخرێن.

روونیشیكردوەتەوە كە لە 9ی ئادار كار بە بڕیارەكە دەكرێت.


خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved