جۆزه‌په كۆنته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا لانیكه‌م 16 ملیۆن كه‌س له ناوچه‌ی لۆمباردی و له 14 پارێزگای ئه‌و وڵاته له كه‌ره‌نتینه‌ی زۆره‌ملێدان و ئه‌مه‌ش بۆ خۆپارستنه له ڤایرۆسی كۆرۆنا. تائێستا له ئیتالیا 5883 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 280 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 50 هه‌زار كه‌سیش له باكوری ئیتالیا له‌ژێر چاودێری توندی پزیشكیدان و هاتوچۆ بۆ شاری میلانی ئیتالیا‌و شاره گه‌وره‌كان جگه له حاڵه‌تی تایبه‌ت نه‌بێت قه‌ده‌غه‌كراوه. خاك - بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure