8/3/2020 09:27 PM

يه‌ك له‌سه‌ر سێی توشبووانى كۆرۆنا له‌ ئێران چاكبوونه‌ته‌وه‌

كیانوس جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه، 743 كه‌س له‌ ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 149 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهانپوور ڕاشیگه‌یاندووه: تائێستا له‌ ئێران 6566 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌ ورمێش 40 كه‌س و له‌ ئیلام 15 كه‌س و له‌ كرمانیش 41 كه‌س توشبوون. 2134 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved