د.دلێر ره‌زا عه‌بدولكه‌ریم پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆردا ده‌كرێن. له بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه ڕایگه‌یاندووه: كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه هه‌یه نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كرێمی دژه‌خۆر به‌كارده‌هێنن ئه‌نجامی بده‌ن. به‌وپێیه‌ی مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر دوو ئامانجی سه‌ره‌كییه: ئه‌وانیش: یه‌كه‌مین كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه، دووه‌م رێگاگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌كانی پیربوونی پێشوه‌ختی پێست وه‌كو چرچبوونی پێست و ده‌ركه‌وتنی خاڵی قاوه‌یی له‌سه‌ر پێست و نیشانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پیربوونه. ڕاشیگه‌یاندووه: به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو به‌كارهێنانێكی دژه‌خۆر ئه‌و دوو ئامانجه بپێكێت، چونكه به‌شێك له خه‌ڵكی نازانن به‌وجۆره دژه‌خۆر به‌كاربهێنن كه كاریگه‌ره. ئه‌مانه هه‌ندێك هه‌ڵه‌ن له به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆردا:
*كه چویته به‌رهه‌تاو ئینجا له پێستتی ده‌ده‌ی:
چه‌ند كه‌ستان بینیوه كاتێك ده‌چنه سه‌یران و له ئوتومبیله‌كانیان داده‌به‌زن له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌ی ئوتومبیله‌كه‌دا دژه‌خۆی له پێستیان ده‌ده‌ن؟ له‌راستیدا ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌بێت 30 خوله‌ك به‌رله‌وه‌ی له ماڵ ده‌ربچی، دژه‌خۆر له پێستت بده‌ی تا بواری هه‌ڵمژران و پاشان ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی هه‌بێت بۆ رێگری له تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وه‌شه‌یی نێو تیشكی خۆر. *ته‌نها له رووخساری ده‌ده‌یت: هه‌ر شوێنێكی پێست تیشكی هه‌تاوی به‌ربكه‌وێ، مه‌ترسی له‌سه‌ره، نه‌وه‌ك ته‌نیا رووخسار. بۆیه ده‌بێت هه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌ت كه پێسته‌كه‌ی به جلوبه‌رگ دانه‌پۆشراوه، به دژه‌خۆر دایبپۆشی، وه‌ك ده‌ست و پێیه‌كان و مل و هه‌ر شوێنێكی دی. *لێوه‌كانت ناپارێزی: لێویش وه‌كو پێستی ناوچه‌كانی دیكه مه‌ترسی له‌سه‌ره. بۆیه ده‌بێت توێژاڵێكی ته‌نكی دژه‌خۆری لێبده‌ی. ئه‌گه‌ر به تامی دژه‌خۆری پێسته‌كه بێزاری، ئه‌وه مادده‌ی تایبه‌ت به نه‌رمكردن و دروشانه‌وه‌و شێداركردنی لێو هه‌ن كه دژه‌خۆریشیان تێدایه‌و ده‌توانی ئه‌وانه به‌كاربهێنی. *به یه‌كسانی بڵاوی ناكه‌یته‌وه: كه سه‌یری زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌كه‌ی، دژه‌خۆر ته‌نیا له‌سه‌ر روومه‌ت و به لوتیانه‌وه ده‌بینی، كه شوێنه دیاره‌كانی جه‌سته‌ن. كه‌م كه‌س بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دژه‌خۆره‌كه ده‌بێت پێستی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابپۆشێت كه هه‌تاویان به‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو گوێ، بنگوێ، پشته‌مل و هه‌ر پێستێك كه تیشكی خۆری به‌ربكه‌وێ. *به ئاره‌قه‌و ئاو ده‌یشۆیته‌وه: ئه‌وكاتانه‌ی كارێك ده‌كه‌ی كه ماندووكه‌ره‌و ئاره‌قه‌ت پێده‌كات، یان ده‌چیته شوێنێك كه ئه‌گه‌ر هه‌یه مه‌له بكه‌یت، ده‌بێت ئه‌و دژه‌خۆرانه به‌كاربهێنیت كه به ئاو ناسرێنه‌وه‌و به پێسته‌وه ده‌مێننه‌وه. *نازانیت دژه‌خۆری رووخسار‌و جه‌سته جیاوازن: پێستی رووخسار ناسكترو هه‌ستیارتره‌و ئه‌گه‌ری دروستبوونی زیپكه‌ی زیاتره. بۆیه ئه‌و دژه‌خۆرانه‌ی بۆ پێستی رووخسار دروستكراون ره‌چاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی رووخساریان كردووه. هه‌میشه با دوو جۆر دژه‌خۆرت هه‌بێ. یه‌كێك بۆ رووخسار‌و یه‌كێك به پێستی شوێنه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێستت هه‌ستیاره‌و به ئاسانی زیپكه ده‌كات و توشی هه‌سته‌وه‌ری ده‌بێت. *ته‌نیا رۆژانی ساماڵ به‌كاریده‌هێنی: ره‌نگه نه‌زانیت كه رۆژانی هه‌وروهه‌ڵا تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی به‌ڕێژه‌ی 80%ی رۆژانی ساماڵ له پێستت ده‌دات! بۆیه له‌مه‌ودوا ده‌بێت رۆژانی هه‌وریش دژه‌خۆره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌و رۆژانه به‌كاربهێنی كه هه‌تاوه. *كه‌می لێ به‌كاردێنی: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه زۆربه‌ی خه‌ڵكی نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی دژه‌خۆر له پێستیان ده‌ده‌ن كه پێویسته بۆ پاراستنی پێست. هۆكاری سه‌ره‌كی له‌پشت لێدانی بڕێكی كه‌م له دژه‌خۆر، ره‌نگه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ده‌بێ بزانی دوای هه‌ڵمژرانی دژه‌خۆره‌كه، ره‌نگه‌كه‌ش نامێنێ. به‌گشتی بۆ رووخسار پێویستت به‌كارهێنانی بڕێكه كه هێنده‌ی ده‌نكه نۆكێكی گه‌وره بێت، بۆ داپۆشینی سه‌رجه‌م جه‌سته‌ش پێویستت به 30 میللی لیتر ده‌بێت. *واده‌زانی دژه‌خۆر بۆ ژووره‌وه نییه: ته‌نیا زیندانێكی بێ په‌نجه‌ره ده‌تپارێزێ له تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی نێو تیشكی خۆر. بۆیه وه‌ها بیرمه‌كه‌وه كه له ماڵه‌وه دژه‌خۆرت ناوێ. هه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ت ده‌روازه‌یه‌كه بۆ تێپه‌ڕبوونی تیشكی خۆر. ئه‌مه بۆ نێو ئوتومبیلیش راسته. بۆیه به‌یانیان وه‌ك چۆن ده‌موچاو شتنت كردۆته رۆتین، هه‌ردوای ئه‌وه دژه‌خۆره‌كه‌ت له پێستت بده، تاوه‌كو به ئازادی له‌پێش په‌نجه‌ره‌كه‌ت دابنیشی و كه‌ی ویستت بچیته ده‌رێ. *دژه‌خۆری ناكارا به‌كاردێنی: تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی دوو جۆره: A و B. جۆری بی پێست ده‌سوتێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی دیكه چرچ و ژاكاوی ده‌كات. به‌شێك له دژه‌خۆره‌كان ته‌نیا رێگری له جۆری بی ده‌كه‌ن و كاریان به‌سه‌ر جۆری ئه‌ی نییه. بۆیه گرنگه كاتێك دژه‌خۆر ده‌كڕێت ته‌ماشای زانیارییه‌كانی بكه‌یت و دڵنیابیت رێگری له هه‌ردوو جۆره‌كه ده‌كات. *گوێ به SPF ناده‌ی: ئێس پی ئێف پێوه‌ری راده‌ی كارایی دژه‌خۆره‌كه‌یه له‌دژی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وه‌شه‌یی. رێنمایی پزیشكان وه‌هایه ئێس پی ئێفی ئه‌و دژه‌خۆره‌ی به‌كاریدێنی له 15 كه‌متر نه‌بێت. به‌ڵام پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج مه‌كه بۆ هه‌ر ئێس پی ئێفێكی سه‌رو 30، چونكه رادده‌ی جیاوازییه‌كه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه. بۆ نموونه راده‌ی كاریگه‌ری كرێمێكی ئێس پی ئێف 30 له‌دژی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی 97% ده‌بێت، كه‌چی ئێس پی ئێفی 50 ته‌نیا به راده‌ی 1% له‌و كاریگه‌رتره. *زوو زوو دووباره‌ی ناكه‌یته‌وه: واده‌زانی كه به‌یانی له پێستت دا، ئیدی به درێژایی رۆژ به‌رگریت لێده‌كات، له‌ڕاستیدا وانییه‌و ته‌مه‌نی كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر له‌وه كورتتره كه پێشبینی ده‌كه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی دژه‌خۆر به‌رگری ته‌واوت لێبكات، ده‌بێت هه‌موو دوو كاژێرێك دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، هه‌ندێك ده‌لێن ده‌بێت هه‌موو 80 خوله‌كێك دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و جۆرانه‌ش بێت كه به ئاو و ئاره‌قه ناسڕێنه‌وه. *دژه‌خۆری كۆن به‌كارده‌هێنی: ئه‌گه‌ر قوتویه‌ك دژه‌خۆرت هه‌یه‌و دوو ساڵه هه‌ڵپچڕاوه، ئیدی فڕێی بده. چونكه دوای ئه‌و ماوه‌یه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات. *چاویلكه‌كه‌ت دژه‌خۆری راسته‌قینه نییه: ره‌نگه وابزانی هه‌موو چاویلكه‌یه‌كی ره‌ش به‌رگری له چاوت ده‌كات، ئه‌گه‌ر وا بیربكه‌یته‌وه هه‌ڵه‌یت، چونكه هه‌ندێك چاویلكه‌ی ره‌ش زیانیان له سوودیان زیاتره. ده‌بێت ئه‌وجۆره چاویلكه ئۆریجیناڵانه به‌كاربهێنی كه رێگا له تێپه‌ڕبوونی تیشكی سه‌رو ونه‌وه‌شه‌یی ده‌گرن. چاویلكه ره‌شه ساخته‌كان كه رێگا له‌و تیشكه ناگرن، زیانیان له سوودیان زۆرتره، چونكه به‌هۆی تاریكییه‌كه‌یانه‌وه واده‌كه‌ن ره‌شێنه‌ی چاوت به ئاسووده‌یی بكرێته‌وه، به‌وه‌ش رێگه به تێپه‌ڕبوونی بڕێكی زۆرتر له تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌درێت بۆ نێو چاوت و سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری توشبوونت به ئاوی سپی چاو زیاتر ده‌كات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure