9/3/2020 12:29 PM

دابەزینی نرخی دراوە دیجیتاڵەکان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە

دابەزینی نرخی نەوت بۆتە هۆی دابەزینی لەنەکاوی نرخی دراوە دیجیتاڵەکان بە بڕی زیاتر لە 26 ملیار دۆلار. نرخی نەوت لەم دواییانەدا دابەزینێکی زۆر بەخۆی بینیوە و لەم نێوەندەدا زیاترین زیان بەر دیارترین دراوی دیجیتاڵی واتە "بیت کوین/ Bitcoin" کەوتووە. وڵاتی سعودیا زۆترین رۆڵی هەبووە لەدابەزینی نرخی نەوت و پاش ئەوەی لەدانیشتنەکەی ئەم دواییانەی رێکخراوی "ئۆپێک"ـدا دەنگی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی 30٪ دابەزاند و کردی بە 31/02 دۆلار، بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و شەڕ لەسەر نرخی نەوت دروست بکات.
جگه لە دراوە دیجیتاڵییەکان کە زۆترین زیانیان لەم بڕیارانه بینیوە، بازاڕی بوورسی هۆنگ کۆنگ و ژاپۆنیش لەگەڵ دابەزینی نرخی پشکەکانیان رووبەڕوو بوونەتەوە. بازاڕی بوورسی ئەمریکاش لەسەرەتای رۆژی دووشەمەدا دابەزینێکی زۆری بووە. هەڵبەت "بیت کوین/ Bitcoin" تەنها دراوی دیجیتاڵ نییە کە تووشی ئەم قەیرانە بووە، بەڵکوو Ethereum و XRPـیش لەم دۆخەدان.
ئەم دابەزینی نرخە، ئەبێتە هۆی ئەوەی کڕین ئاسانتر بێت و لەئێستادا هەلێکی باش رەخساوە بۆ کڕینی بیت کوین. زۆرینەی شرۆڤەکارانی ئابووری لەسەر ئەو بڕوایەن کارەساتە مرۆیی و ئابوورییەکان ئەگەرچی زیانێکی زۆر بە بازاڕ ئەگەیەنێت بەڵام سەرمایەگوزاری لەبواری دراوە دیجیتاڵەکاندا هەمیشە ئەرێنییە و داهاتێکی باشی هەیە.

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved