9/3/2020 08:25 PM

روونكردنەوەی تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی حاڵەتی كۆرۆناوە

تەندروستی هەڵەبجە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆماركرابێت.

راشیدەگەیەنێت: جێگەی داخە  هەواڵی ناڕاست و دوور لە سەرچاوەی ڕاست و دروست و بێبنەما بە ناوی حاڵەتی تۆماركراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرابێت و هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە، لە روونكردنەوەكەشیدا دەشڵێت: جێگەی داخە هەندێ پەیج و ئەكاونت لە سۆشیال میدیا هەواڵی ناڕاست و دوور لە سەرچاوەی ڕاست و دروست و بێبنەما بە ناوی حاڵەتی تۆماركراوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكەنەوە كە ئەمەش دوورە لە هەموو هەستێكی بەرپرسیارانە.

روونیشیكردوەتەوە: پێشتریش وەك بەڕێوبەرایەتی رامانگەیاندبوو هەرپەیج و ئەكاونتێك لە سۆشیال میدیا هەواڵی ناڕاست و بێبنەما بڵاوبكاتەوە روبەڕووی یاسا دەبێتەوەو رێكاری یاسایی دەگرینەبەر، لێرەوە بە سەرجەم هاووڵاتیانمان رادەگەیەنین تائێستا هیچ حاڵەتێكى توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمار نەكراوە.

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved