9/3/2020 08:32 PM

چین هەوڵى دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات

راپۆرتە پزیشكییەكان رایانگەیاندووە كە زاناكان لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆناو لە سەرەتای مانگی نیساندا دژە ڤایرۆسەكە دەكەوێتە بەردەست و دەتوانرێت بەكاربهێنرێت.

تشنگ تشنوگ وی بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی زانست و تەكنەلۆژیای سەر بە دەستەی نیشتمانی تەندروستی لە چین دەڵێت: بەپێی خەمڵاندنەكانمان، لە مانگی نیسانی داهاتوو هەندێك لەو لوقاحە دەكەوێتە بەردەست و بەكاردەهێنرێت.

راگەیاندنی دۆزینەوەی لوقاحەكە لەكاتێكدایە كە پێش چەند رۆژێك تشین وی خانمە زانای بەناوبانگی چینی لەبواری ژینگە، لەگەڵ شەش لە هاوڕێیانی تیمەكەی دژە ڤایرۆسە نوێیەكەیان تاقیكردووەتەوەو  لە خۆیانیان داوە.  

تشین وی ئەفسەر لە سوپای چیندا رایگەیاندووە: لە قۆناغی تاقیكردنەوەو پراكتیدا پەرە بە دژە ڤایرۆسەكە دەدەین، هەموو هەوڵێكیش دەدەین كە ڤایرۆسەكە بخرێتە بەردەست و بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی لەم جەنگەدا سەركەوتوو بین، هەموو پاڵپشتییەكی تەكنیكی بەهێزی بۆ دابیندەكەین.

جێی ئاماژەیە، گرێنتی كردنی دژە ڤایرۆسەكان 12-18 مانگی پێویستە.

لەباری نائاساییدا، بەپێی یاسای چین و ئیدارەی نیشتمانی بەرهەمە پزیشكییەكان، دەتوانرێت پێش ئەو وادەیە دژە ڤایرۆسەكە بەكاربهێنرێت، ئەگەر سوودەكانی لەسەروو مەترسیەكانییەوە بێت.


خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved