رێكخراوی خه‌وتن كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی ئه‌مریكاییه رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ده یان له‌سه‌ر لاته‌نیشت ته‌ندروست نییه، بۆیه باشترین شێوه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت، ئه‌وا بڕبڕه‌ی پشت و گه‌ده‌ی به شێوه‌یه‌كی ستوونی ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش شێوه سروشتییه‌كه‌یه‌و له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی توش نه‌بوون به ئازاری پشت. خه‌وتن له‌سه‌ر پشت ئه‌وا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه باسمانكرد له‌گه‌ڵ ماسولكه‌كان هیچ فشارێكیان ناكه‌وێته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها به‌دووریش ده‌بن له كێشه ته‌ندروستییه‌كان. توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن ته‌نها %8ی خه‌ڵكی جیهان له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ون، ئه‌وانی تر هه‌موویان به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌خه‌ون. به‌ڵام خه‌وتن له‌سه‌ر پشت بۆ ژنانی دووگیان ته‌ندروست نییه، به‌ڵكو پێویسته به شێوه‌یه‌ك بخه‌ون كه خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌ست به ئارامی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له خه‌وتندا ده‌پرخێنن پێویست ناكات له‌سه‌ر پشت بخه‌ون. %7ی خه‌ڵكی جیهان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پشت ناخه‌ون توشی ئازاری پشت و گه‌ردن بوونه‌ته‌وه. خاك - س/ سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure