له نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستیدا سووده‌كانی قارچك ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له وه‌رزی پایزدا گرنگی به خواردنی قارچك ده‌ده‌ن زانایان هه‌ڵده‌ستن به دۆزینه‌وه‌ی سووده‌كانی. له زانستی پزیشكاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه قارچك سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، چونكه ۹۰%ی پێكهاتووه له ئاو، هه‌روه‌ها له‌جیاتی گۆشت مرۆڤه‌كان ده‌توانن قارچك هه‌ڵبژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێی ڤیتامینه‌كانی گۆشت ده‌گرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی خواردنی قارچك له‌جیاتی گۆشت، پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ۵ هه‌فته‌دا ۵ تا ۹ كیلۆ كێش ده‌توانیت داببه‌زێنیت، هه‌روه‌ها پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی چوار رۆژ گرنگی به ئاماده‌كردنی قارچك بده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوودی لێ وه‌ربگرن. له كۆتاییشدا پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه به سووده‌كانی قارچك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: قارچك به‌رگری له باری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات و هه‌روه‌ها فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كان ده‌سوتێنێت و له‌هه‌مانكاتیشدا دژی دروستبوونی شێرپه‌نجه كارده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure