د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازارشكاندن و ده‌رزی چینی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رئێشه‌و جۆره‌كانی. د.هه‌ڤین له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕوونیكردووه‌ته‌وه، سه‌رئێشه نه‌خۆشیه‌كه كه ره‌نگه به‌بێ جیاوازی توشی هه‌مووان ببێت، به‌هۆی سه‌رماوه یاخود گرژبوونی ماسولكه‌كان، یان ماندوبوونێكی زۆره‌وه، بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه نه‌خۆشیه‌كی تری نه‌بێت. گرنگترین جۆره‌كانی سه‌رئێشه: *سه‌رئێشه‌ی كافیین: ئه‌گه‌ر راهاتویت له‌سه‌ر خواردنه‌وه كافاینه‌كان وه‌ك چاو قاوه له كاتێكی تایبه‌تدا له ڕۆژدا، ئه‌گه‌ر له‌هه‌مانكاتدا نه‌یخۆیته‌وه رۆژانه له‌شت داوای كافاین ده‌كات و توشی سه‌رئێشه ده‌بیت. *سه‌رئێشه به‌هۆی ئازاری ددانه‌وه: هه‌ندێك كات بوونی ئازار له ددانه‌كانتدا به‌هۆی هه‌وكردنی پوك یان كلۆربوونه‌وه، جۆرێك له سترێسی بۆ دروستده‌بێت و دواجار ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه. *سه‌رئێشه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاو: به‌كارهێنانی ده‌رمان، یان دژه هه‌ڵئاوسانه‌كان له لوتدا، ده‌بێته هۆی لوتگیران، دواجاریش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رت ده‌بێت و توشی ئازار ده‌كات. *سه‌رئێشه‌ی سترێس (قه‌له‌قی): یه‌كێكه له باوترین جۆره‌كانی سه‌رئێشه كه به‌هۆی سترێس و باری ده‌روونی ناجێگیره‌وه دروستده‌بێت، ئازاره‌كه توشی هه‌ردوولای سه‌رو ناوچه‌وان و به‌شی پشته‌وه‌ی مل و چه‌ناگه ده‌بێت. *سه‌رئێشه‌ی هۆڕمۆن: زیاتر له ژناندا هه‌یه، به‌هۆی گۆڕانكاری له هۆڕمۆنه‌كان له سوڕی مانگانه‌دا یان به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع، یاخود كاتی دووگیانی. *سه‌رئێشه‌ی نیوه‌یی-شه‌قیقه: ئه‌م سه‌رئێشه‌یه لایه‌كی سه‌رت ده‌گرێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا توشی گێژبوون و دڵ تێكهه‌ڵهاتن و رشانه‌وه ده‌بیت، هه‌ستیاریش ده‌بیت به‌رامبه‌ر رووناكی و ده‌نگه‌كان. *سه‌رئێشه‌ی هێشوویی (ێداع عنقودی): به‌هه‌مانشێوه توشی به‌شێكی سه‌ر ده‌بێت، زیاتر له‌ده‌وری چاودایه، له‌هه‌مانكاتدا لوت ده‌گیرێت و هه‌ڵئاوسان رووده‌دات، فرمێسكیش به‌چاوتدا دێته‌خوارێ. *سه‌رئێشه‌ی هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لووت (جیوب الانفیه): به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌رو ده‌موچاوت توشی ئازار ده‌بێت، به‌هۆی هه‌وكردنی گیرفانه‌كانی لوته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure