10/3/2020 03:02 PM

ئەو یانانەی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا زۆرترین کاردی سووریان تۆمار کردووە

پێگەی فەرمیی "گڵۆب سۆکەر" لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا لیستی ئەو یانانەی بڵاوکردۆتەوە کە بەدرێژایی مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا زۆرترین کاردی سوریان وەرگرتووە.
لەم لیستەدا یوڤانتۆس بە تۆمارکردنی 27 کاردی سوور لەلوتکەی لیستەکەدایە، پاشان یانەی ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازی 3 کاردەوە لەپلەی دووەمدا ناوی هاتووە و لە پلەی سێیەمیشدا یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرچاو ئەکەوێت کە تائێستا 22 کاردی سوور بەڕووی یاریزانانیدا بەرزکراوەتەوە.
یانەی ئارسیناڵی بەریتانیش بەوپێیەی یاریزانانی 20 کاردی سوریان بەڕوودا بەرزکراوەتەوە لەپلەی چوارەمی ئەم لیستەدا جێگیر بووە. هەروەها یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەپلەی پێنجەمدایە بە 19 کاردی سوورەوە.
زۆربوونی ژومارەی کاردە سورەکانی پێنج یانەی ناوبراو پەیوەندی بە توندوتیژی یاریزانەکانیانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە گەورەیی و بەشداری بەردەوامییانەوە هەیە لەکێبەرکێکاندا. بۆ نموونە یانەی ڕیاڵ مەدرید کە تائێستا لە 50 کۆپی خولە ئەوروپییە ناودارەکەدا بەشداری کردووە و 13 جار نازناوەکەیان دەستەبەر کردووە.


لیستی ئەو یانانەی کە زۆرترین بەشدارییان لەخولەکەدا کردووە و زۆرترین نازناویان بەدەستهێناوە:
* ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا) 13 نازناو
* ئەی سی میلان (ئیتاڵیا) 7 نازناو
* لیڤەرپۆڵ (ئینگلتەرا) 6 نازناو
* بایرن میونشن (ئەڵمانیا) 5 نازناو
* بەرشەلۆنە (ئیسپانیا) پێنج نازناو
* ئەیاکس ئەمستەردام (هۆڵەندا) 4 نازناو
* ئینتەرمیلان (ئیتاڵیا) 3 نازناو
* مانچستەر یونایتد (بەریتانیا) 3 نازناو
* یوڤانتۆس (ئیتاڵیا) 2 نازناو
* بەنفیکا (پورتوگال) 2 نازناو

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved