به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه ده‌نێرێنه‌وه پێده‌چێت له‌كاتی پێویستدا دووباره بانگبكرێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی زیاتر. د.سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای كه‌ره‌نتینه ده‌نێرینه‌وه ماڵه‌وه بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌پێی زانیارییه تازه‌كان ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه له جیهاندا زیادیكردووه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌ره‌نتینه دوای (14) رۆژه‌كه ده‌نێرێنه‌وه ماڵه‌وه تا (10) ڕۆژی تر ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌سانی كه‌ره‌نتینه‌كراو بانگده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی زیاتر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure