10/3/2020 08:50 PM

تەندروستی هەرێم: بەشێكی زۆرى گومانلێكراوان كەرەنتین جێدەهێڵن

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەكۆی 3 هەزارو 15 هاووڵاتی كەرەنتینەكراو تەنها هەزارو 15 هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوەو لەكۆی 14 حاڵەتی توشبوونیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشێك بەتەواوی چاكبووەتەوە.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستاندا راگەیەنراوە: وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاووڵاتیان كە لە كەرەنتینەكان بوون 3015 هاووڵاتین لە 29 شوێنی جیاواز كە لە ئێستادا تەنها 1014 هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوەو 2001 هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە.

2. لەماوەی 24 كاتژمێردا پشكنین بۆ 49 گۆمانلێكراو ئەنجامدرا لەنێویاندا 1 نەخۆش دەرەنجامی پشكنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، كە پیاوێكی تەمەن 25 ساڵ بوو قوتابیە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوەو پێشتر لە شاری سلێمانی كەرەنتین كرابوو. لە كاتی ئێستادا ژمارەیەك گومانلێكراوی تر لەژێر پشكنیندایە لە كاتژمێرەكانی داهاتوو دەرەنجامەكان دەردەچێت. 

3. لە ئێستادا هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان تەنها 14 حالەتە، لەنێویاندا 1 مردن هەیەو 1 نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوەو هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكیدان و باری تەندروستیان جێگیرە.

جەختدەكەینەوە كە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵغ و بەرنەكەوتن لەگەڵ كەسانی دیكەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست، هەروەها پەیوەندیكردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 لەكاتی پێویستدا. 

خاك - وەزارەتی تەندروستی  حكومەتی هەرێمی كوردستان 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved