سه‌رۆكی چین رایگه‌یاندووه، توانیویانه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆیان له سه‌قامگیركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له وهان و ناوچه‌ی هۆبی به‌ده‌ستبهێنن و كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا بكه‌ن. شی جینج پینگ سه‌رۆكی چین له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری وهان كه دانیشتووانه‌كه‌ی 11 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرسی كۆرۆنایه بۆ چین و جیهانیش، رایگه‌یاندووه: به‌كردار توانیویانه ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵبكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، توانیویانه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆیان له سه‌قامگیركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له وهان و ناوچه‌ی هۆبی به‌ده‌ستبهێنن. هه‌مانكات چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی شاری وهان كه به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرابوونه‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبووانی ئه‌و شاره داخراون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure