11/3/2020 12:50 PM

گووگڵ لەترسی کۆرۆنا 100هەزار کەس لەکارمەندەکانی ڕەوانەی ماڵەوە کرد

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئەمریکا، زۆرینەی کۆمپانیاکان کارمەندەکانیان رەوانەی ماڵەوە کردووە. کۆمپانی گووگڵیش سەرجەم کارمەندانی خۆی لەئەمریکا ئاگادار کردۆتەوە، تا ئەتوانن لەماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و هاتوچۆی نووسینگەکان مەکەن.
وتەبێژی ئەم کۆمپانیایە لە ئیمەیلێکدا بە CNBC گوتووە: "سەرجەم نووسینگە و کارمەندانمان ئاگادار کردۆتەوە کە کارەکانیان لەماڵەوە ئەنجام بدەن. مەبەستیشمان لەو کارە کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە لەنووسینگەکان و هەروەها کەمکردنەوەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم شوێنانه. دووشەممەی ئەم هەفتەیە کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند کە هاتوچۆی سەردانکەرانی بیانی بۆ نووسینگەکانی "نیۆرک" و "سانفراسیسکۆ"ـی ئەم کۆمپانیایەی قەدەغە کردووە.
"سوندار پیچای"ـی سەرۆکی گووگڵ ئەڵێ: "ئێمە ئەزانین ئەم دۆخەی ئێستا بۆ هیچ کەس باش نییە." بەرپرسی باڵای گووگڵ هەروەها باسی لەکۆمەڵێک تیم کرد کە خەریکن بەشێوەی بەردەوام بەدواداچوون بۆ دۆخی کارمەندەکەنمان ئەکەن. بەرپرسی ماڵیی ئەم کۆمپانیایە ئەڵێ: "سەرجەم نووسینگەکانی گووگڵ بەشێوەیک لەشێوەکان گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن. بە لەبەرچاوگرتنی خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، هەمووان ئەبێ خۆیان بۆ ئیش کردن لەماڵەوە ئامادە بکەن."
بەگشتی بەرپرسانی باڵای کۆمپانیا زەبەلاحەکە بەردەوام خەریکی ئاگادارکردنەوەی کارمەندانی خۆیانن و ئەگەرچی وەکو هەموو بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەی جیهانی تووشی شۆک بوون، بەڵام هەوڵیان داوە ئەم قەیرانه  نەبێت بە کارەسات.

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved