11/3/2020 01:22 PM

زنجیرەی هۆنۆر 20 و ڤیۆ 20 سیستەمی ئۆپدەیتی Magic UI 3.0 وەردەگرن

بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی هۆنۆر 20، هۆنۆر 20ـی پرۆ و ڤیۆ 20 بەم زووانە ئەتوانن سیستەمی ئۆپدەیتی ماجیکی UI 3.0 لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیر بکەن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی.
هۆنۆر کە یەکێکە لە لقەکانی کۆمپانیای هواوی، لەم دواییانەدا رایگەیاندووە کە مۆبایلەکانی هۆنۆر 20، هۆنۆر 20ـی پرۆ و ڤیۆ 20، لەڕێکەوەتی 15ـی مارسەوە ئەتوانن سیستەمی UI 3.0 وەربگرن. جگە لەوە، EMUI 10ـش کەم‌کەم لەسەر مۆبایلی 9X جێگیر ئەبێت. جێی ئاماژەیە کە Magic UI 3.0 بە لقێکی جیاوازە لە EMUI 10 بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدییەکان دێتە ئەژمار کە لەسەر بناغەی ئەندرۆیدە.
هۆنۆر هەروەها گوتوویەتی وەشانی 3ـی Magic UI تا ماوەیەکی دیکە دێتە بەردەستی بەکارهێنەرانی دیکەش، بۆ نموونە هۆنۆر 10، هۆنۆر 10ـی لایت، 20ـی لایت، 8X، 9Xـی پرۆ و V10.
Magic UI 3.0 خاوەنی دیزاینی UXـی نوێیە کە رێگە بە بەکارهێنەر ئەدات بەشێوەیەکی ئاسانتر ئیش بە مۆبایلە زیرەکەکەی بکات. ئەم دیزاینە نوێیە، چاوەکان ماندوو ناکات و نووسراوەکان باشتر دێنه بەرچاو. چڕی رەنگەکان لە Magic UI 3.0 جۆرێک رێک خراوە کە لەنێوان حاڵەتی نۆرماڵ و حاڵەتی لێڵدا هاوسەنگییەک دروست ببێت.
لەباری ئەمنییەوە ئەبێ بڵێین ئەو مۆبایلانەی سیستەمی ئۆپدەیتی Magic UI 3.0ـیان لەسەر جێگیرکراوە زۆر ناوازەن و زانیاری بەکارهێنەران بەباشی پارێزراو ئەبێت.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved