11/3/2020 02:16 PM

حکومەتی شیلی: "ڤیداڵ" و "سانچز"ـیش کەرەنتینە ئەکرێن!

وەزیری تەندروستیی شیلی رایگەیاند سەرجەم ئەو مسافیرانەی وا لەئیسپانیا و ئیتاڵیاوە دێنە ناو ئەم وڵاتەوە بەبێ جیاوازی کەرەنتینە ئەکرێن. تەنانەت ئەو یاریزانانەی کە لەم دوو وڵاتەوە هاتوون بۆ شیلی ئەبێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەژێر چاودێری پزیشکیدا بن.
لەحاڵێکدا کە دوو هەفتەی ماوە بۆ دەسپێکی کێبڕکێ سەرەتاییەکانی "کۆپی جیهانی 2022ـی قەتەڕ" لەئەمریکای باشوور و شیلی"ـیش ئەبێ لەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ رکابەرەکانی خۆی لەم کیشوەرە رووبەڕوو بێتەوە، وەزیری تەندروستی شیلی وڵامی ئەو نیگەرانییانەی داوە کە پەیوەندی هەیە بە چارەنووسی ئەو یاریزانەی کە لەخولەکانی ئەوروپا و بەتایبەت ئیسپانیادا یاری ئەکەن.
وەزیری تەندروستی شیلی لەم بارەیەوە گوتی: "ئێمه بە چاوێکی دادوەرانەوە سەیری کەسەکان دەکەین و پیشە و پلە و پایەی کەسەکان نابێتە هۆی ئەوەی جیاواز رەفتاری لەگەڵ بکەین، چونکە هیچ کەس لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا پارێزراو نییە و ئەو کەرەنتینەیەی ئەمڕۆ بۆ کەسە بیانییەکان کراوەتەوە هەمووان لەخۆ دەگرێت.
خەڵکی شیلی هەروەها نیگەرانی دۆخی ئەو یاریزانان کە خەڵکی ئەم وڵاتەن و لەخولەکانی ئەوروپادا یاری ئەکەن، بۆ نموونە: "ئاترۆر ڤیداڵ/ بەرشەلۆنه"، "ئالێکسیس سانچێز/ ئینتەرمیلان"، "ئیک پۆلگار/ ڤیۆرێنتینا"، "فابیەن ئۆرلانا/ ئیبار" و "گری مەدڵ/ بۆلۆنیا".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved