11/3/2020 11:48 PM

تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا پەتایەكی جیهانیيە

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) رایگەیاند: دەكرێت ڤایرۆرسی كۆرۆنا وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن بكرێت. 

وتیشی: ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە دەرەوەی چین لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی 13 هێندە زیادیكردووە. 

ئاماژەی بەوەشداوە كە رێكخراوەكەیان نیگەرانی قوڵی خۆی لە بەرامبەر ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەو توندییەكەی دەردەبڕێت و هەروەك نیگەرانیشە لە نەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.

خاك - ئاژانسەكان 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved